ڕووداوێكی هاتوچۆ 6 قوربانی لێدەكەوێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕووداوێكی هاتوچۆ 6 قوربانی لێدەكەوێتەوە

 

 

لەئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنزیك گوندی شاخۆڵانی نزیك ڕێگەی نوێی هەولێر – دهۆك كە بە ڕێگەی ئیفراز ناسراوە شەش كەس بوونە قوربانی.

ئێوارەی دوێنێ‌ لەنزیك گوندی شاخۆڵان، پێكدادانێكی ڕووبەڕوو ڕوویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەجۆرەكانی تویۆتا كامری و كرۆلا، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەكە كەسێك گیانی لەدەستدا (5) كەسیش بریندار بوون، زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

موقەدەم (فازڵ حاجی) ووتەبێژی هاتوچۆی هەولێر نوسیویەتی، هۆكاریش بۆ كەوتنەوەی ڕووداوەكە تیژڕۆیی و دەرچوون بۆ لەسایدی ڕۆیشتن و چوون بۆ سایدی بەرامبەر لەلایەن شوفێری كرۆلا، كەبەداخەوە هەر خۆشی لەڕووداوەكە گیانی لەدەستدا.

هه‌واڵی گرنگ