دوا زانیاری لەبارەی ڕووداوەكەی شەقامی مەخمور لە هەولێر
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوا زانیاری لەبارەی ڕووداوەكەی شەقامی مەخمور لە هەولێر

 

 

درەنگانێكی شەوی رابردوو بەئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی هەولێر – مەخمورو لەنزیك بازگەی كۆن، كە دەكەوێتە نزیك گوندی تیمار، سێ‌ كەس گیانیان لەدەستداو 12 ی تریش برینداربوون.

موقەدەم (فازڵ حاجی) وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی سەرەكی هەولێر – مەخمور ئۆتۆمبێلێكی لانسەری تایبەت ئۆپڵێكی تێكچووی ڕادەكێشا، شوفێرەكەی لەناكاو ویستی بە ئاڕاستەی هەولێر پێچ بكاتەوە، بۆیە لەو حاڵەتە لانسەرو ئۆپڵەكە بوونە هۆی داخستنی ڕێگەكە، لەو كاتەدا تەكسییەكی كۆرۆلا لە دوایان هات و خۆی پێیاندا كێشا، لە ئەنجامدا شوفێری هەرسێ ئۆتۆمبێل بریندار بوون.

وتەبێژی هاتووچۆ دەڵێت، لە دوای ڕووداوەكە خەڵك بۆ بەهاناوەچوونی بریندارەكان و بۆ سەیركردنی ڕووداوەكە، لەسەر شەقام كۆبوونەوە، دوو خولەك دواتر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری ئەڤیۆی تایبەت لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكەی نەناسراو كە پێدەچێت زۆر خێرا بووبن، خۆیان بەناو خەڵكەكەدا كرد، كە لە شوێنی ڕووداوی یەكەم كۆ ببوونەوە، بەمەش سێ كەس گیانیان لەدەستداو نۆ كەسیش بریندار بوون.

هه‌واڵی گرنگ