لە قەڵادزێ‌ تەقینەوەی TNT كارەساتی لێكەوتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە قەڵادزێ‌ تەقینەوەی TNT كارەساتی لێكەوتەوە

 

 

بەهۆی دەستكاری كردنی مادەی تەقێنەرەوەی تی ئێن تی لەشاری قەڵادزێ‌ كارەساتێك كەوتەوەو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداو دوانی تریش برینداربوون.

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردۆتەوە، تەرمێك بەناوی (م . س . ح) لەدایك بووی ساڵی (1988) و دانیشتووی گوندی (سەید ئەحمەدان) لەگەڵ (2) برینداری تر گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە لەكاتی هەڵكەندنی بیری دەستی و یستویانە (TNT) بەكاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە.

ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لەكاتی تەقینەوەكەدا كوڕێكی بریندار بووە كە تەمەنی (8) ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێكی تر كە تەمەنی (16) ساڵەو بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو كردووە.

قوربانیەكان وەستای هەڵكەندنی بیر بوون و لەكاتی كاركردن بۆ خاوەن باخێك (TNT) یان بەكارهێناوە، بەوتەی خاوەن باخەكەش ئەوانی بەكرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵكەنن، بەڵام لەناو بیرەكە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە (TNT) شاخەكە بشكێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە، ئێستاش باری تەندروستی بریندارەكان جێگیرەو دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ