شەپۆلێکی دیکەی گەرما ھەرێمی کوردستان ده‌گرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆلێکی دیکەی گەرما ھەرێمی کوردستان ده‌گرێتەوە

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لەهەفتەى داهاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.  

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاراس جەبار شاره‌زای بواری كه‌شناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندوه‌: سبەی ھەینی ٢٣-٧-٢٠٢١ پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئەمڕۆ زیاتر بە شێوەیەکی جێگیر ئەمێنتەوە لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم لەنێوان ٤١ بۆ ٤٣ پلەی سیلیزی ئەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٤٤ بۆ ٤٥ پلە ئەبێت، ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ ئەبێت و خێرای با مامناوەند ئەبێت ١٥-٢٠کم/س لە ئاراستەی رۆژئاواوە .  

ناوبراو پێشبینیدەکات، لە رۆژانی دووشەمە و سێشەمە ٢٦ و ٢٧ ی ئەم مانگە و ناوەراستی ھەفتە ئایندە شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرێژەیەکی بەرچاو روو لەبەرزبوونەوە بکاتەوە.  

هه‌واڵی گرنگ