لە ماوه‌ی دوو رۆژدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ماوه‌ی دوو رۆژدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر، لە ماوەی دوو رۆژی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری هەولێر.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر،  رایگەیاند:"تا ئێوارەی دووەم رۆژی جەژنی قوربان، 103 هەزار و 196 گەشتیار هاتوونەتە هەولێری پایتەخت".

ناوبراو به‌ بە کوردستان24ی وتوه‌: "چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتا رۆژەکانی جەژن، ئەم ژمارەیە بەرزتربێتەوە، چونکە هاتنی گەشتیار تائێستا بۆ هەولێر و هەرێمی کوردستان بەردەوامە".

هه‌واڵی گرنگ