لەهەفتەیەكدا چەند گۆشتی سوور بخورێت باشە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەهەفتەیەكدا چەند گۆشتی سوور بخورێت باشە ؟؟

 

 

جەژنی قوربان تایبەتمەندی خۆی لەوە خۆدەگرێت كە وەك نەریتیكی ئاینی خەڵكانێكی زۆر بەسەر بڕینی ئاژەڵ قوربانی دەكەن و گۆشتەكە دەبەخشنەوە، بۆیە لەو چەند رۆژە ئەوەی قوربانی دەكات و ئەوەشی نایكات بە ئەگەرێكی زۆرەوە بڕێكی زۆر گۆشتی سور لە ژەمە خواردنی رۆژانی جەژنی قوربان بەكاردەهێنرێت.

لە ڕووی تەندروستیەوە خواردنی بڕێكی زۆر گۆشتی سور مەترسیدارە بۆیە دەبێت هاوسەنگی لە خواردن و خواردنەوەی خۆراكە جیاوازەكان بپارێزین لە پێناو مانەوەی تەندروستیەكی باش، ئەو گۆشتەی جەژنی قوربان هەمان گۆشتی رۆژانی دیكەیە ئازاد نیت لەوەی هەرچەندی بخۆیت یاخود ئەوە گۆشتی قوربانیەو پیرۆزەو سەلامەتە هەرچەندێكی لی بخۆیت هیچ مەترسی نابێت ئەوە بیرۆكەیەكی تەواو هەڵەیەو زیادخواردن لەگەڵ بنەماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ناگونجێت.

بڕی ڕێگە پێدراوی گۆشتی سور بریتییە لە (350) گرام تا (500) گرام لە ماوەی هەفتەیەكدا، بەڵام بەومەرجانەی خوارەوە :

1. لەڕووی تەمەن پێگەیشتو بێت (18) ساڵ و زیاتر بێت.

2. لەڕووی چاڵاكی جەستەییەوە چاڵاك بێت و رۆژانە (60) خولەك بەپێ رۆیشتن یان كارێكی هەبێت تا ئاستی مامناوەند ماندوو ببێت (واتە كارێكی دانیشتن نەبێت و كارێكی زۆر گرانیش نەبیت، چونكە بۆ هەر دووبار بڕەكە دەگۆڕێت).

3. نەخۆشی پێوەنداری نەبێت بە خواردنی گۆشتی سور وەك (نەخۆشیەكانی دڵ، گورچیلە، دەردە پاشاو ناڕێكی ڕێژەی چەورییەكانی خوێن).

باشتروایە هەفتانە دوو ژەم زیاتر نەبێت بۆ هەر ژەمێك كەمتر بێت لە (200) گرام گۆشتی سور.

(د. سەنگەر جــاف – پسپۆری تەندروستی گشتی)

هه‌واڵی گرنگ