لە پەراوێزی گفتوگۆکانی بەغداو واشنتۆن دا 
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە پەراوێزی گفتوگۆکانی بەغداو واشنتۆن دا 

بۆ بەڕێزان ئەندامانی وەفدی هاوبەشی (بەغداو هەولێر) بۆگفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەمریکاو ئێراق !

- بەداخەوە ئێراق وەک دەوڵەتی خاوەن سەروەریی و بڕیاری سیاسی سەربەخۆ ، لەنیسانی ٢٠٠٣وە لەسەردەستی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ، کۆتایی پێهاتوەو ڕادەستی ئێران کراوە ..

- کوردیش لە بێکەسی و نەگبەتی خۆی* بەداخێکی زۆرەوە هێشتا هەرچاوی لەئەمریکایەو لە چاوەڕوانی (گۆدۆ) دایە !

ئەمریکا وەک ڕژێمێکی فوول براگماتی و بەرژەوەندخواز ، ڕەنگە دۆستایەتی هەندێ لە سەرکردە کوردەکان و گروپی کوردی لێرەو لەوێ بکات ، بەڵام بە ئەزموون و بە بۆچوونی زۆرکەس، نەپێشترو نە ئێستاش ، ئەمریکا دۆستی ستراتیجی کوردنیە، بەڵکو بەپێی هەلو مەرج مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و بگرە بەکاری دەهێنێ.

وابزانم سیاسەتیش لەسایەی سیستمی نوێی جیهانی و عەولەمەدا ، هەر ئەوە پێناسەیەتی .

لەبێکەسی وێم ، تۆم کەردەن وەکەس.

نە وەکەس شیای ، نە وەنیوەکەس.

هه‌واڵی گرنگ