ئەو هەموو قوربانیە لەم گرانی و وشکەساڵیەدا چیمان پێ ئەڵێ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو هەموو قوربانیە لەم گرانی و وشکەساڵیەدا چیمان پێ ئەڵێ

ئەو هەموو قوربانیە لەم گرانی و وشکەساڵیەدا چیمان پێ ئەڵێ؟ :
پێمان ئەڵێ ئەوانەی گرەو لەسەر لەناوچونی ئەم ئیسلامە دەکەن کەخاوەنی ئەو هەموو (شەعیرە گەورانەیە) هەرزوو دۆڕاندویانە.
هەرلەسەردەمی ئەبوجەهل و ئەبولەهەبەوە هەتا ئەمڕۆ کە تەواوی جیهانخۆران و کلکەکانیان لەدەسەڵادارانی لۆکاڵی جیهانی ئیسلامی سەر نەکەوتوون و سەریش ناکەون.
بزانە ئەی براوخوشکانم خودا دامەزراومان بکات:
ئیسلام نامرێ و لەناو ناچێ، هەرچەند بە قوناغانێکی سەختی پاککەرەوەداشدا بڕوات،کە حاڵەتانێک دێنە پێش تەنها ڕاستگۆگان لەگەڵ خوداو خەڵکی خودا بەرگەدەگرن و، دەمێننەوە،و هەرچی ناساغ و دەخەڵ و ناتەواوە هەمووی هەڵ دەوەرێن وەک پەروەرینمان دەفەرموێ(أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ۝ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ۝ أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ أَن يَسْبِقُونَا سَاء مَا يَحْكُمُونَ [سورة العنكبوت:1-4]،
کەوایە باڕاستگۆو دڵسۆزەکان خۆگروو دامەزراو بن کاتێ بە ڕۆژانێکی پڕ لە نەهاتی و قاتیدا تێ دەپەڕن،بزانن کە ئەوە تاقکردنەوەو پاککەرەوەی باشن.
ئەوانەی واقعە نەخوزراوەکان دڵیان بهەژێنێ و، دیمەنە ئازار بەخشەکان ئازاریان پێ بگەیەنێ، ئەوە ئەگەر بەڵگە بێت بۆشتێک بەڵگەیە لەسەر زیندویەتی و چاوکراوەییان، کەوایەهەرکاتێک کە حاڵەتێکی نەخوازراو دێتە پێش تۆی هەڵگری ڕاستەقینەی دینی خوا ئەم هەستانەت بۆدروست بوو بزانە لای خوا به ندەیەکی نزیکی،بۆیە نابێ بە تێغی هەستی خۆ بەکەمزانین ئەوهەستە جوانە بۆخوا سوڵحاویە بکوژیت .
نابێ کەمی تێکۆشەرانی ئەمڕێگایە توشی گومان و دوو دڵیمان بکات،هەروەک نابێ زۆرو بۆری شوێنکەوتوانی ڕێگای چەوت و لادان وگەندەڵکاران سەرساممان بکات.
ئەبێ هەریەک لەئێمە بەتەنهاش بین مادام لەڕێگای خوداو رێگای پێغەمبەران و چاکسازاندا بەردەوام بین خۆمان بەکۆمەڵ بزانین.، وەک پێغەمبەر ئیبراهیم درودی خوالەسەر ئەوو لەسەرپێغەمبەرمانبێت، بەتەنها ئومەتێک بوو( إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ أُمَّةً قَانِتًا لِّلَّهِ حَنِيفًا وَلَمْ يَكُ مِنَ الْمُشْرِكِينَ). .
ئەگەر هەستی غەریبیت بۆدروست بوو، ئەوە بزانە (طوبى للغرباء) دەمانگرێتەوە.
بادڵنیابین لادەران ودەرچوان لەڕێگاو کاروانی خێر و چاکسازی زیان بەکەس ناگەیەنن خۆیان نەبێ.
تۆکەلەکاروانی فەزڵ و ڕێزومنەتی خوداییەیت زۆر شانازی بەخۆتەوە بکە.
چونکە بەڕاستی ئەوانەی خۆیان لەو خێرە بەردەوامە قیامەتیە بێ بەشدەکەن بۆ شتێکی کاتی دنیایی جاپێی بگەن یان نا جێگای بەزەیین، بەهەر بیانویەکەوە بێت.
بزانە دینی خوا و ڕێگاکانی دینداری ڕاستەقینە بەردەوامە هەرچەند خەڵکانێک کە خۆیان پێداهەڵواسیوە لەهەڵوەریندابن، چونکە سونەتی (وان تتولوا یستبدل قوما غیرکم ثم لايكنوا امثالكم) بەردەوام کاری خۆی دەکات.
لێرەوە تێ دەگەین ئیسلام ڕێگاو شێوازی زیندوو ڕاگرتنی خۆی لە ئینتماو پابەند بوونی شوێنکەوتوانی زۆر زۆرن، هەربۆیە ئەبینین کوێرە گوندو شارو شارۆچکەکان لە شەعیرەی قۆچی قوربانیدا بەوپەڕی دڵگەرمیەوە پێشبڕکێیان دەکرد، ئەوەش ئاماژەیە بۆ فیداکاری و ئینتمای گەرموگوڕیان بۆئەم ئیسلامە.
کەواتە بەردەوامی دینی خوا ترس و دڵەڕاوکێی ناوێ، بەڵکو لە ڕادەی گەرم وگوڕی وئینتماو کارایی بونی خۆمان وەک هەڵگرانی ئەم ئیسلامە بپێچینەوە.
خودایە لەهەموو زەمینەو زەمانێکدا دڵمان بە بەندایەتی ڕاستەقینەوە بۆخۆت ڕاگیراوو دامەزراوبکە.

 

هه‌واڵی گرنگ