وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 31 هه‌زارو 814 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 26 ی ته‌موزی 2021 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 31 هه‌زارو 814 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 322 كەسیش به هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان لە دەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 723 هەزار و 246 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.
سیما سادات لاری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 89 هەزار و 122 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.