نەهزە لەسەر دۆخی غەنوشی روونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەهزە لەسەر دۆخی غەنوشی روونكردنەوە دەدات

 

 

جێگری سەرۆكی پارتی نەهزەی توونسی رایگەیاند، سەرۆكی بزووتنەوەكە كۆت و بەندی نەخراوەتە سەرو ڕێگریشی لێنەكراوە بۆ گەشتكردن.

(نورەددین بەحیری) جێگری سەرۆكی پارتی نەهزەی توونسی بۆ لایەنگرانی لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی وتی، ئەوان دژی كودەتان و ئێستاش بەردەوام دەبن تاكو ڕەوشەكە ئاسایی دەكرێتەوە.

هەروەها ناوبراو وتیشی، جوڵەو ناڕەزایەتییەكان بەردەوامی پێدەدەن بەبەشداری پارت و ڕێكخراوو كۆمەڵەكان لە توونس تاكو كۆتایی دێت بە كودەتا بەسەر دەستوورو شۆڕش.

هەروەها ناوبراو وتیشی، تاكو ئێستا هیچ كۆت و بەندێك نەخراوەتە سەر (راشد غەنوشی) وەك سەرۆكی پارتی نەهزەو ڕێگریشی لێنەكراوە بۆ گەشتكردن.

 

هه‌واڵی گرنگ