وێڕای دابەزینی خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەهۆی تەشەنەسەندنی جارێكی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بەڵام نرخی نەوت بەرز بوویەوە.
بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە نرخەكان بە ناجێگیری ماونەتەوە، بەتایبەتی لەماوەی سێ مانگی رابردوودا، بەردەوام لە بەرز بوونەوەو نزم بوونەوە بووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (74.93) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (72.11) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.