سەبارەت بە كوده‌تاكه‌ی سه‌رۆكی تونس به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، وتەبێژی کۆشکی سپی نیگەرانەی خۆی ده‌ربڕی و، رایگه‌یاند: ئەمەریکا لە پەیوەندییدایە لەگەڵ ڕابەرانی تونس بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان.
جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند: سەبارەت به‌و رووداوانه‌ی له تونس روده‌دات ئێمە نیگەرانین و، لەسەر ئاستی کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش لە پەیوەندیداین لەگەڵ ڕابەرانی تونس تاوەکو لەسەر بارودۆخەکە بزانین.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی: ئێمه داوای ئارام و خۆڕاگری له هاوێتیان ده‌كه‌ین و، پشتیوانی لە هەوڵەکانی تونس دەکەین بۆ ئەوەی بەپێی بنچینە دیموکراسییەکان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
ساکی ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا کۆشکی سپی بڕیاری نەداوە ئەم هەنگاوەی سەرۆکی تونس کودەتا بووە یاخود نا، ئێمه چاوەڕێ ده‌كه‌ین بەرلەوەی هەر بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە بدرێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا شیکارییەکی یاسایی بۆ ڕووداوەکان بکات.
جێگه‌ی باسه، ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی تونس قەیس سەعید بە یارمەتی سوپای وڵاتەکە حکومەتی وڵاتەکەی لەکارلابرد و، کارەکانی پەرلەمانی ڕاگرت، ئەم هەنگاوەی سه‌رۆكی تونس لەلایەن حیزبە سەرەکیەکانی وڵاتەکەوە بە کودەتا ناودێر کرا و سەرکۆنەیان کرد.