حكومه‌تی ئەفغانستان كوژرانی سه‌دان چه‌كداری تالیبانی راگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومه‌تی ئەفغانستان كوژرانی سه‌دان چه‌كداری تالیبانی راگه‌یاند

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، توانیویانه‌ نزیكه‌ی 200چەكداری رێكخراوی تاڵیبان بكوژرن و، زیاترله‌ 100چەكداری دیكەشیان بریندار بكه‌ن.
لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان بڵاویكرده‌وه‌، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان لە ناوچەكانی "كونار، لۆگار، غەزنی، خوست، قەندەهار، ئۆروزگان، فەریاب، بەلخ، گۆزجان، سەمینگان، هێڵمهند، تەخار، قەندوز، باگلان و كاپیسا" لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردودا 187 چەكداری سەر بەرێكخراوی تاڵیبان كوژراون و 110 كەسیشیان برینداربوون و، دوو چەكداریشیان دەستگیركراون.
جێگه‌ی باسه‌، 20ی حوزەیرانی2021، دوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ئەمریكا رابەرایەتی دەكات، هێزەكانی بزوتنەوەی تاڵیبان هێرشی و پەلامارەكانیان بۆسەر حكومەتی ئەفغانستان دەستپێكرد و، لە ئێستاشدا بەشێك لەناوچە سەرەكیەكانی ئەو وڵاتەیان كۆنتڕۆڵكردووە.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و حكومەتی ئەفغانستان بە ئاشكرا لە پایتەختی قەتەر بەردەوامە، بەڵام بەرپرسان جەختدەكەنەوە، پێشكەوتنێكی كەمیان بەخۆوە.

 

هه‌واڵی گرنگ