تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدەگەیەنێت لەپێکدادانی نێوان سەربازانی وڵاتەکەی و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوو سەربازیان کوژراوە و یەکێکیش برینداربووە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا شەوی ڕابردوو سێشەممە بڵاویکردەوە: لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی سوپای تورکیا لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان، پێکدادان لەنێوان سەربازانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە ڕویداوە و بەهۆیەوە دوو کوژراو و بریندارێک لە سوپای تورکیا و کوژرانی گەریلایەکی پەکەکەی لێکەوتووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: پێکدادانەکە لە ناوچەی خواکوڕک ڕویداوە، لەکاتی گەڕانی سەربازانی تورکیا لە ناوچەکە بۆ “پاککردنەوەی ناوچەکە لە پەکەکە” پێکدادان دروستبووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە سوپای تورکیا لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردوە، حکومەتی تورکیا بەبیانوی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ناوچانە و دروستکردنی مەترسیی بۆ سەر تورکیا چەندین بنکەی سەربازیی لە ناوچە سنورییەکان دروستکردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ