تەندروستی جیهانی: ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا زۆر زیادیان كردووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی جیهانی: ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا زۆر زیادیان كردووە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، لەماوەی هەفتەیەكدا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 8% و رێژەی گیان لەدەستدانیش 21% بەرز بوونەتەوە.


رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو 3 ملیۆن و 800 هەزار توشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، هەروەها 69 هەزار گیان لەدەستدانیش تۆمار كراون لە جیهاندا، ژمارەكەش بەشێوەیەكی بەرچاو لە وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەمریكای باكور و باشور زیادیان كردووە.


رونیشكراوەتەوە، بەو پێیەش 8%ی توشبووان لەچاو هەفتەی پێشتردا زیادیان كردووە، رێژەی مامناوەندی رۆژانەش 540 هەزار توشبوو تۆمار كراون، لەكاتێكدا هەفتەی پێشتر 490 هەزار بووە رۆژانە.


هەرچی سەبارەت بە ژمارەی گیان لەدەستدانە رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەداوە، هەر لە هەفتەی رابردوودا 69 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە كە 21% لە هەفتەی پێشتری زیاترە كە 56 هەزار گیان لەدەستدان تۆمار كراون.


بەپێی كۆتا ئامارەكان تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە زیاتر لە 196 هەزار توشبوو و زیاتر لە 4 ملیۆن و 193 هەزار گیان لەدەستدان تۆمار كراون لەو ژمارەیەش نزیكەی 178 هەزار توشبوو چاكبونەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ