ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەھای ٦٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری ھێزەکانی عێراق کرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەھای ٦٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری ھێزەکانی عێراق کرد

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەھای ٦٠ ملیۆن دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازی پێشکەشی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد. 

لیوا تەحسین خەفاچی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، راگەیاند: ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەھای ٦٠ ملیۆن دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازی پێشکەشی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد، ئەم هاوكاریانەش لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سندوقی ھاوکاری و راھێنان و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعشە لە عێراق.

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕاشیگەیاند: لەوبڕە هاوكاریەی بۆ هێزەكانی عێراق هاتووە، بە بەھای ٢٥ ملیۆن دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازی بۆ پێشمەرگە و بە بەھای ٢٥ ملیۆن دۆلاری تر بۆ دژە تیرۆری عێراق و بە بەھای ١٠ ملیۆن دۆلاری تریش چەک و کەلوپەلی سەربازی بە فیرقەی حەفتی سوپای عێراق بەخشیووە.

 

هه‌واڵی گرنگ