هاوپەیمانێتییەكەی ئەیاد عەلاوی لە بەشداریی هەڵبژاردن كشایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوپەیمانێتییەكەی ئەیاد عەلاوی لە بەشداریی هەڵبژاردن كشایەوە

هاوپەیمانی (مینبەری عێراقیی) كە ئەیاد عەلاویی سەرۆكایەتی دەكات لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كشایەوە.

هاوپەیمانی (مینبەری عێراقی) كە ئەیاد عەلاویی سەرۆكایەتی دەكات كشانەوەی لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، كشانەوەی هاوپەیمانی (مینبەری عێراقی) دوای هەریەكە لە حزبی شیوعی و ره‌وتی سه‌درو به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی دێت كە پێشوتر كشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندبوو.

دادوەر وائل عەبدوللەتیف جێگری سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەك مینبەری عێراقی هەڵوێستی ڕاست و ڕاشكاویی خۆمان بۆ كشانەوەو بایكۆتكردنی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن، وتی: پێشبینی دەكەین ڕێژەیەكی كەمی جەماوەر بەشداری پرۆسەكە بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ