سلێمانی... 14 تیرۆرستی داعش دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی... 14 تیرۆرستی داعش دەستگیركران


بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق چەند لێپرسراوێكی باڵای داعش دەستگیردەكەن، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانیش دەڵێت: لەهەڵمەتەكانیاندا لەچەند پارێزگایەكی عیراق 14 تیرۆرستیان دەستگیكردوەو دەستیشیان بەسەر ماددەی تەقینەوەو چەند بەڵگەنامەیەكدا گرتوە.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی یەكێتی، لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەدەستگیركردنی ژمارەیەك تیرۆرستی داعش كردوە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، رایگەیاند: بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر، لەسەر بنەمای زانیاری ورد توانراوە زیانێكی گەورە لەتیرۆرستانی داعش بدرێت، ئەویش دوای دەستگیركردنی 14 تیرۆرست لەچەند پارێزگایەكی جیاوازی عیراق.

رونیشیكردوەتەوە: سەرەتای پرۆسەكە بەدەستگیركردنی لێپرسراوێكی تیرۆرستانی داعش بەناوی (ئەبو معاز) لەپارێزگای بەغدا دەستیپێكردوە كە لەماڵێكی ناوچەی لەتیفیەی باشوری بەغدا بووەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا لەماڵەكە دەستگیركراوە بەسەر ماددەی تەقینەوەو بەڵگەنامەی تیرۆرستانی داعش.

لەبارەی ئەو هەڵمەتەی هێزەكیانیان كە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیركردنی تیرۆرستان ئەنجامیانداوە رایگەیاند: بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و هێزەكانی ئاسایش، هێزەكانی دژەتیرۆر چەند پرۆسەیەكی سەربازی سەركەوتویان بۆ دەستگیركردنی كەتیبەی بەناو (قەعقاع) ئەنجامداوەو توانیویانە دوو سەركردەی ئەو كەتیبەیە بەناوەكانی (ئەبو عەلی) كە پێی دەوترێت فەرماندەی مەفرەزی سەربازی و (ئەبو خنسا‌و) كە پێی دەوترێت فەرماندەی مەفرزەی بەرگری ئاسمانی دەستگیر بكەن.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەشڵێت: هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆر لەسنوری پارێزگای ئەنباریش شانەیەكی تیرۆرستانیان شكستپێهێناوەو توانراوە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری لەهەڵمەتەكەدا 6 تیرۆرستی داعش لەناو پارێزگای ئەنبار دەستگیربكەن و رێگە نەدرێت هیچ تیرۆرستێك لەو شانەیە هەڵبێت.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:هەر لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری هێزەكانی دژەتیرۆر توانیویانە شكست بەپیلانێك بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا بهێن و لەباكوری پارێزگای سەڵاحەدین تیرۆرستێك دەستگیربكەن كە هەوڵی جێبەجێكردنی پیلانەكەیداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ