ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ

لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیاردرا هەریەكە لە قەزاكانی سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ،

ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تەمموزی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا کە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە دابینکردنی ڤاکسین بۆ دانیشتووانی هەرێم. لە بڕگەیەكی تری كۆبونەوەكە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لە سەر دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆ لە سۆران و زاخۆ دا و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران.

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت کرا، پاشان وەزیری ناوخۆ پڕۆژە یاسایەکی تایبەتی لەمبارەیەوە خستەڕوو و ئاماژەی بە کۆمەڵێک پێشنیار کرد بۆ کۆتاییهێنان بەم دیاردە ترسناکە.

هەر ە كۆبوونەوەکەی ئەمرۆدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە دەست بە ئامادەکاری پێویست بکەن بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان لە وەرزی زستان. 

هه‌واڵی گرنگ