کەسێکى بەناوبانگ له‌سه‌ر هەڵخەڵەتاندنى کچان و ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەسێکى بەناوبانگ له‌سه‌ر هەڵخەڵەتاندنى کچان و ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

وتەبێژى پۆلیسى دهۆک ڕایده‌گه‌یه‌نێت،کەسێکى ناسراوىده‌ستگیركرا كه‌ کچان و ژنانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 28 ی ته‌موزی 2021 هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا  رایگەیاند، ئەو کەسە لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییەک دەستگیرکراوە و دەرکەوتووە کە پێگەى خۆى بەکارهێناوە تا کچان و ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵبخەڵەتێنێت.

 وتەبێژى پۆلیسى دهۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو کەسە ژمارەیەکى زۆرى کچ و ژنى هەڵخەڵەتاندووە و وێنە و ڤیدیۆى تۆمارکردوون.

هێمن سلێمان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئەو کەسە تەنها لە ئینستاگرام 50 هەزار فۆلۆوەرى هەیە، سەرەڕاى ژمارەیەکى زۆر فۆلۆوەرى دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى دیکە بەتایبەت لە تیک تۆک.  

 

 

هه‌واڵی گرنگ