وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان، ئاگاداری ئەو زیندانییە سیاسییانەی کوردستان دەکاتەوە کە ناویان لە یاسای چاکسازیدا پشتڕاست کراوەتەوە، بۆ وەرگرتنی مینحەکانیان سەردانی بانکی شارەکانی خۆیان بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تهموزی 2021 وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، کە تیایدا ئاماژهی بهوه كردووه: ئاگاداری سەرجەم ئەو زیندانییە ساسییانەی کوردستان دەکەینەوە کە ناوەکانیان بەگوێرەی یاسای چاکسازی پشتڕاستکراوەتەوە و ڕاگەیەندرا، ئەوانەی کە لە دوومانگی ڕابردوودا لە بانکی (بێخاڵ) لە شاری ھەولێر مینحەکانیان وەرگرتوو، بۆ وەرگرتنی مینحەی ئەم مانگە وەکوو پێشووتر سەردانی بانکی شارەکانی خۆیان بکەن لە سلێمانی ودھۆک و گەرمیان و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران.
بەپێی خشتەی ڕاگەیانراوی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٨ /٧ /٢٠٢١ مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێ.