وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پابەندنەبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی گومانی تێدا نییە دەبێت مایەی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاكە.
ئهمڕۆ چوار شهممه 28 ی تهموزی 2021 وەزارەتی تەندروستی عیراق، دوای تۆماركردنی بەرزترین ڕێژەی تووشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند”ئێمە ئێستا لە تەوژمی سێیەمدایین كە مەترسیدارترینە لە هەموو تەوژمەكانی پێشتر.
تهندروستی عێراق ئاماژهی بهوهش كردووه،دامەزراوە تەندروستییەكان ڕووبەڕووی گوشارێكی گەورەی حاڵەتەكانی تووشبوون بوونەتەوە، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا، پێویستی بە چاودێری تایبەتە.
تەندروستی عیراق، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكاتەوە كە خۆیان لە بەستنی دەمامك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و وەرگرتنی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنادا دەبیننەوە.
.