هەمیشە ئەو كەسانەی كێشی زیادیان هەیە بەدوای رێگەیەكدا دەگەڕێن تاوەكو كێشیان دابەزێت و لەش و لارێكی جوانیان هەبێت.
لێكۆلینەوە تەندروستیەكانی ئەمریكا دەریان خستووە باشترین وەرزش بۆ سوتاندنی چەوری لەش و دابەزاندنی كێش (پەتپەتێنە)، هەربۆیە دەركەوتووە كە تەنها یەك كاتژمێر پەتپەتێن بڕی (570) كالۆری لە جەستە دەسوتێنێت.
لەگەڵ ئەوەی وەرزشێكی ئاسانە، بەڵام بەرامبەرە بە (10) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بۆیە ئامۆژگاری پسپۆران بۆ كەسانی قەڵەو ئەوەیە كە لەگەڵ خۆراكی تەندروست ڕۆژانە كاتژمێرێك پەتپەتێن ئەنجام بدەن.