دوای ئهوهی چهند هاوپەیمانێتیهك كشانهوهی خۆیان له ههڵبژرادنی پێشوهختهی عێراق راگهیاند، وتهبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان روونكردنهوه دهدات و دهڵێت: کشانەوەی هاوپەیمانێتی و لیستەکان لە هەڵبژردنی داهاتوو هیچ بەهایەکی یاسایی نییە.
لەبەیاننامەیەکدا، جەمانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: کشانەوە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هیچ بەهایەکی یاسایی نییە، دوای ئەوەی لە 20 ی تەموز دەرگای کشانەوە داخراو، ههڵبژاردن له وادهی دیاریكراوی خۆیدا ئهنجام دهدرێت.
ئهم لێدوانهی وتهبێژی كۆمسیۆن دوای بڕیاری هاوپەیمانێتییەکەی ئەیاد عەلاوی دێت، له كشانهوهی لەبەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، وائیل عەبدولەتیف جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی "مینبەری عێراقی" رایگەیاند: هاوپەیمانێتییەکەیان بەشداری هەڵبژاردن ناکات و بایکۆتی دەکەن و، داواش لە کوتلەکانی ناو هاوپەیمانێتییەکە دهكهم هەمان هەنگاو بگرنەبەر.
وائیل عەبدولەتیف وتیشی: هۆکاری بەشدارینەکردنمان ئەگەری بەشداری کەمی خەڵکە لەهەڵبژاردن، ئەوەش وادەکات پەرلەمانی داهاتوو نەتوانێت بەرپرسیارێتی کێشەکان هەڵبگرێت و، حکومەتێکی لاوازیش پێکدێت.
لای خۆیانەوە چەند سەرچاوەیەكی عێراقی بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی چاپی لەندەنیان ڕاگەیاندووە، گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە عێراق پێداگرن لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بۆ گوشاركردنەسەر مستەفا كازمی.
ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە كە، ئەوە دەخاتەڕوو ئەنجامی دیداری كازمی و بایدن بەدڵی هەندێك لەگروپە چەكدارەكان نییە و، بەنیازن بۆ تۆڵەكردنە پەنا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ببەن، كە یەكێكە لەئەركە سەرەكییەكانی حكومەتی مستەفا كازمی.
لەمبارەیەشەوە ڕاوێژكارێكی سیاسی باڵا بە رۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن "10 تشرینی یەكەمی 2021" ملكەچی هەندێك گۆڕانكارییە، بەڵام هەموو لایەنەكان وەها مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن لەكاتی خۆیدا بكرێت.
جێگهی باسه، دوای بڕیاری سەدر بۆ كشانەوە لە هەڵبژاردن، حیزبی شیوعی عێراقیش بایكۆتی پرۆسەكەی كرد، بەڵام كۆمسیۆن و حكومەت تا ئێستا سوورن لەسەر ئەنجامدانی لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا.