نوری مالیكی: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوری مالیكی: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

كوردیو
 
سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە دڵنیایی دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا و لە رۆژی 10ـی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت".
 
نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند،" هەڵوێستی ئەو لایەنانەی کە رایانگەیاندووە بەشداری ناکەن، جێگای رێزە، بەڵام ئەوە هەڵوێستی تایبەتی خۆیانە و ناکرێت بیسەپێنن بەسەر زۆرینەی ئەوانەدا کە دەیانەوێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،" هەڵبژاردنی پێشوەختە خواستی مەرجەعیەت و خەڵکەو پێویستە لەسەر حکومەت بارودۆخی ئەمنی گونجاو بۆ سەرخستنی فەراهەم بکات".
 
جێگەی باسە، بڕیارە 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت و سەرەڕای كشانەوەی چەند لایەنێكی سیاسی، بەڵام ئامادەكارییەكان بۆ ئەو پرۆسەیە بەردەوامن.

هه‌واڵی گرنگ