ڕوداوەکانی ئەم دواییەی تونس
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕوداوەکانی ئەم دواییەی تونس

دەرخەری ململانێی قوڵی نێوان چاکسازان و گەندەڵ کارانە، لەسەردەمی ئاوەژوو بوونەوەی پێوەرەکاندا، لەسەردەمی باڵایەتی جیهان خۆران و چەواشەکاراندا.
جیهان خۆران لەهیچ ڕازی نابن لەوانەنەبێ کەوڵاتی خۆیان بکەنە لەوەڕگایەکی چەور و بێ ئەرک بۆیان.
ئەوان سەدساڵ جاشیان بیت لەم وڵاتانەدا یەک ڕۆژ ملت پێ نەدان ملت دەشکێنن، هەرچی ببی ئیسلامی بیت عیلمانی بیت چەپ بیت ڕاست بیت،ئەوان هەرهەموومان وەک یەک سەیردەکەن بۆ نموونە:
خێزانی سادات ئەگێڕێتەوە سادات چی مانەیکات بۆ جیهان خۆران، بەڵام ئەڵێ عادەتی وابوو دوانیوەڕوان ئەهاتەوە ماڵەوە تالەگەڵ ماڵ ومناڵ نانی نیوەڕۆ بخوات، ڕۆژێک هاتەوە زۆر ماندوو شەکەت دیاربوو، زۆر نیگەرانی پێوە دیاربوو، وتم چیە بۆواماندوو بێزار دیاریت؟
وتی ئەمڕۆ هەردوو سەفیری فڵان وڵات و فڵان وڵات لەلام بوون. ووتم ئێجاچیە خۆئەوانەزۆر سەردانت دەکەن؟
ووتی ئەمڕۆ جیاوازبوو چوارداوایان هەبوو ئەگەر بەگوێیانبکەم
1-ئەبێ هەرچی ڕەمزی وڵاتم هەیە سوک وڕیسوای بکەم لەلای گەل، گەلی بێ ڕەمزوو کەسایەتی وەک ڕانەمەڕی بەردەم گەلەگورگی لێدێت.
2-تەواوی پرۆسەی پەروەردەو پێگەیاندنی ئەم وڵاتە توشی فەشەل و لادان و شەلەل دەبێت.
3-تەواوی بنچینەو بنەمای خێزان توشی شێواندن وشپرزەیی دەبێت وهەڵەدەتێکێت.
4-ئەم وڵاتە تووشی هەژاریەک دەبێت هەتاماوە مەحاڵە بتوانێ هەنگاوێک بۆ پێشەوە بنێ.
ئەڵێ ووتم دەی چی ڕازی بوویت؟
ووتی نەخێر بەڵام دڵنیام باجەکەی گیانی خۆمە، بۆئەوەی بەکوشتنی من تەواوی پیلانەکانیان ببەنەسەر، وتم دوای ئەو هەموەی کردت بۆیان؟ ووتی بەڵێ!
ئەڵێ دوای 21 ڕۆژ ئەوەبوو کەسێکی بەکرێ گیراوی ناوسوپایان هێناو بەناوی ئیسلامیەوە ساداتی تیرۆر کرد، ئەوهەموو جاشایەتیە شەفاعەتی بۆنەکرد یەک سەعات بەگوێیانی نەکرد بەودەردەیانبرد.
ئەم ململانێیە بەدرێژی مێژوو هەروابووەو هەرواش ئەمێنێ بەڵام دڵسۆزان و باوەڕداران ئەبێ تەنها یەک شت بزانن ئەویش کۆڵنەدان و نەڕوخان و بەردەوامیە بەخەبات وو تێکۆشان و هەزار ڕێگابگرن ئەبێ هەزارشێوازی تر بگیرێتەبەر تاسەرەنجام حەق و ڕاستی هەر سەردەکەوێ.
بەڵام دڵسۆزانی گەلان و وڵاتانی خۆیان ئەبێ ڕێگای خوا بگرنەبەر و پشت هەر بەئەو ببەستن، بالەیەکێ لەو دوو دەستکەوتە بێبەش نەبن (النصروالسیادة او العزة والشهادة).
خودايه دڵی دڵسۆزانی گەل و وڵات ببەستەرەوە بەخۆتەوە و سەریان بخە بەسەر زلهێزانی جیهان خۆراندا.

 

هه‌واڵی گرنگ