زۆری نەخۆشخانە نیشانەی دوواکەوتووی ووڵاتە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زۆری نەخۆشخانە نیشانەی دوواکەوتووی ووڵاتە

ئازیزان:لەم ووڵاتە پڕ لە نەهامەتیەی خۆمان ئەبینین مونافەسەیە لەسەر دروست کردنی نەخۆشخانە و بەتایبەت نەخۆشخانەی (ئەهلی)و دانانی(صیدلیە)ی ناو کۆڵان و لە بازاڕا ، کە ئەمە نیشانەی زۆری نەخۆشیە و هێشتا هەر بەشیش ناکا و هەندێ ئەنێرین بۆ دەرەوەی ووڵات،جا ئەم حاڵەتە مایەی دڵخۆشی نیە و نیشانەی دوواکەوتووی ووڵات و کەمتەرخەمی دەسەڵاتە و بەرپرسانە بەم بابەتە،وە نیشانەی ناڕۆشنبیری هاووڵاتیانە لە هۆکاری نەخۆش کەوتن و گرنگی نەدان بە خۆپاراستن لەڕووی زانستیەوە کە زانکۆی(طب المجتمع)کە کاری (وقائی)پاراستنی هاووڵاتیانە لە نەخۆش کەوتن کەچی ئەویشیان د اخست،وەبوونی ئەو هەموو هۆکاری نەخۆشیە لە خواردن و خواردنەوەی خراپ و ئێکسپایەر و ڕاست کردنەوەی دەرمانی خراپ و خواردن و کەرەستەی ناباشی ووڵاتان و هێنانی بۆ ئەم ووڵاتە بێ خاوەنەی ئێمە ،جا ئەم حاڵەتە نیشانەی دواکەوتوویی یە،بە پێ ی یاسای(الوقاية خير من العلاج)(خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر) ج بەڕێزان زۆرپێویستە هەوڵ بدرێ خزمەت بەم ووڵاتە بکرێ و دکتۆرە بەڕێز و بەویژدانەکان و دەرمان فرۆشەکان و بازرگانەکان بەزەیی یان بەو خەڵکە هەژارانەدا بێتەوە و تا مەجال هەیە چارەسەر لە نەخۆشخانەی حکومیدا بکەن و هەوڵ بدەن پارە سەرف نەکەن بەو خەڵکە با ئێوەش بەشدار نەبن لەم ستەمە گەورەی لە میللەت ئەکرێ ، تۆ ئاگات لە قەبری خۆت بێت.
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ