زیاتر لە سێ ملیار و ٩٧٠ ملیۆن كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارهێناوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیاتر لە سێ ملیار و ٩٧٠ ملیۆن كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارهێناوە



لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناو بڵاوبونەوەی بە جیهاندا، بەپێی دوایین ئامار زیاتر لە سێ ملیار و ٩٧٠ ملیۆن كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕی "Ourworldindata.org" وڵاتی چین بە بەكارهێنانی یەك ملیار و ٥٨٠ ملیۆن دۆز ڤاكسین لە رووی زۆری بەكارهێنانی ڤاكسینەوە لە ریزبەندی یەكەمی جیهاندا دێت، دوای ئەویش هیندستان بە ٤٤٦ ملیۆن و ١٦٠ هەزار لە ریزبەندی دووەم، ئەمریكا بە ٣٤٢ ملیۆن و ٦١٠ هەزار دۆز لە ریزبەندی سێیەم و بەڕازیل بە ١٣٦ ملیۆن و ٥١٠ هەزار لە ریزبەندی چوارەمدادێت.


بەپێی نوێترین ئامارەكانی ماڵپەڕی "Worldometers" لە جیهاندا زیاتر لە ١٩٦ ملیۆن و ١٤٧ هەزار حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار ملیۆن و ١٩٦ هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ