لە رۆژئاوای ئۆکرانیا فڕۆکەیەکی وەرزشی بەسەر تەلارێکی نیشتەجیبووندا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە ژمارهیهك هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
تیمەکانی خزمەتگوزاریی خێرای ئۆکرانیا رایگەیاند: فڕۆکەیەکی وەرزشی لە گوندێکی سەربە ناوچەی ئیڤانۆ فرانکیڤیسک بەسەر ماڵێکدا کەوتۆتە خوارەوەو، بەهۆیەوە خانووهكه داڕماوهو، ئاگر لە ماڵەکە بەربووە.
تیمە خزمەتگوزارییهكانی ئۆکرانیا ئاشكرایانكردووه، فرۆکەکە بۆتەهۆی گیانلەدەستدانی 4 کەس و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش ئاگرەکەیان کوژاندۆتەوە.