ئەمریكا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنی و دامەزراوەی سووریای خستە لیستی سزاكانییەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنی و دامەزراوەی سووریای خستە لیستی سزاكانییەوە

ئیدارەی ئەمریکا ھەشت گرتووخانە، پێنج بەرپرسی باڵای ئەمنی و گرووپێکی چەکداریی و دوو سەرکردەی سەربە رژێمی بەشار ئەسەدی خستە لیستی سزاکانییەوە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راگەیەنرواێكی بڵاوكردۆتەوەو ئاشكرای كردووە : نووسینگەی پاراستنی سامانی بیانییەکان (OFAC)، لە سووریا سزای سەپاندووەتە سەر ھەشت گرتووخانە کە لەلایەن ھەواڵگریی رژێمی ئەسەدەوە بەڕێوەدەبردرێن و تێیدا پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤی لە بەرامبەر زیندانیانی سیاسی و بەندکراوەکانی دیکەدا ئەنجامدەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوەکە پێنج بەرپرسی باڵای ئەمنی ئەم گرتووخانانەش خراونەتە لیستی سزاکانەوە و هاتووە "رژێمی ئەسەد شەڕێکی قورسی لەبەرامبەر خەڵکی سووریا بەرپاکردووە، سەدان ھەزار سووری کە داوای چاکسازی و گۆڕانکاری دەکەن فڕێداوەتە زیندانەکانەوە و نزیکەی ١٤ ھەزاری ئەم زیندانییانە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیانلەدەستداوە".

ئەوەش خراوەتەروو کە تاکو ئەمڕۆ زیاتر لە ١٣٠ ھەزار کەس بێسەروشوێن کراون یان بەبێ تاوان خراونەتە زیندانەکانەوە و جەختی لەوە کردەوە کە زۆرینەی ئەو ژمارەیە یان کوژراون یان بەبێ ئاگاداری کەسوکار و نوێنەرە یاساییەکانیان دەستگیرکراون.

جگە لەوە نووسینگەی پاراستنی سامانی بیانییەکان (OFAC)، بەھۆی چالاکییەکانیان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە باکووری سووریا، گرووپی چەکداریی ئەحرار شەرقییە و دوو سەرکردەی گرووپەکەیشی خستووەتە لیستی سزاکانەوە.

هه‌واڵی گرنگ