به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوبا و ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به ئاسانی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانیان به‌ده‌ست ناگات، بۆیه له ئێستادا هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ده‌ده‌ن و، ھەفتەی داھاتووش ئێران دەبێتە یەکەم وڵات، کە ڤاکسینی کوبی بەرھەم دەھێنێت.
بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانی لێپرسراوانی تەندروستی کوبا، ڤاکسینی "عەبدەڵا" و "سوبرانا"ی کوبی لە پێشکەوتووترین ڤاکسینەکانن لە جیھانداو، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆرۆنا ٩٠%، بەڵام بەشێک لە لێپرسراوانی تەندروستی دەڵێن: متمانەمان بەو ئەنجامە نییە، چونکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نەسەلمێندراوە.
جێگه‌ی باسه، ئێران و کوبا ھەردووکیان لەژێر سزای قورسی ئەمریکادان و، بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ رێگەیان پێنەدەدرا پێداویستی تەندروستییان بە ئاسانی بەدەست بگات، ھەردوو وڵاتیش چەند ڤاکسینیێکیان بەرھەمھێنا کە ناوی نیشتمانی‌یان لێنراوە، پێشتریش پەیمانگای "پاستۆر" لە ئێران رەزامەندی دەربڕی لەسەر ھەماھەنگی کردن لەگەڵ پەیمانگای "ڤینلا"ی کوبی، کە ڤاکسینی "سوبرانا"ی بەرھەمھێناوە.