وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا 13 هەزارو 259 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 49 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا 13 هەزارو 259 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه نۆ هەزارو 401 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو 49 كهس گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان له پارێزگای بەغدا بووه كه ژمارهیان سێ هەزارو 330 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای كەركوك بووە كه 160 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای بەغدا بووە كە 11 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.