بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

ئەمڕۆ پێنج‌ شەممە 29 ی ته‌موزی 2021 ، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 202 ملیۆن و 420 هەزار و 373 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو  بە ڕێژەی 16.9% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی،كە 174 ملیۆن و 815 هەزار دۆلاری خستبویه‌ بازاڕه‌وه‌،

بانكی ناوەندی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لە كۆی گشتی پارەكە 22 ملیۆن و 30 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 180 ملیۆن و 390 هەزار و 373 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، لە پرۆسەكەشدا 33 بانك و 6 كۆمپانیای حەواڵە بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ