كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: هیچ كاندیدێك داوای كشانەوەی لە هەڵبژاردن نەكردوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: هیچ كاندیدێك داوای كشانەوەی لە هەڵبژاردن نەكردوە

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: تائێستا هیچ كاندیدێك داواكاری بۆ كشانەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردن پێشكەش نەكردووە.

جمانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق:  تائێستا هیچ كاندیدێك داواكاری بۆ كشانەوە لە هەڵبژاردن پێشكەش نەكردووە، ئەوەی باس دەكرێت تەنیا قسەو لێدوانە، ئاشكراشیكردوە كە لەكۆی (3 هەزارو 249) كاندید تائێستا هیچ داواكارییەك بۆ كشانەوە لە هەڵبژاردن پێشكەش نەكراوە.  

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق گوتیشی: ئەگەر كشانەوەی لە هەڵبژاردن راست بێت‌و بە داواكاری فەرمی بكرێت، ئەوە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت.

 

هه‌واڵی گرنگ