ئەمریكا داوا دەكات توونس بگەڕێتەوە سەر ئاڕاستەی دیموكراسی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا داوا دەكات توونس بگەڕێتەوە سەر ئاڕاستەی دیموكراسی

 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە سەرۆكی تونس قەیس سەعید كرد هەنگاو بنێت بۆ گەڕاندنەوەی وڵاتەكە بۆ ئاڕاستەی دیموكراسی، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆكی ئەو وڵاتە سەرۆك وەزیری وڵاتەكەی لەكارەكەی دوورخستەوەو كارەكانی پەرلەمانیشی ڕاگرت.

(قەیس سەعید) سەرۆكی تووندس بە پیلانێكی پێش وەختەو بەشداری چەند وڵاتێكی ناوچەیی و هەرێمی كودەتای سپی بەسەر سیستەمی حوكمڕانی وڵاتدا كردو بەهۆیەوە ڕەوشێكی نالەباری لە وڵاتەكەی دروست كرد.

سەعید سەرۆك وەزیری وڵاتەكە لەكارەكەی لاداو كارەكانی پەرلەمانی ڕاگرت و دەستی خستە نێو دەسەڵاتی جێبەجێكارییەوە، ئەمەش لە هەنگاوێكدا نیگەرانی لێكەوتەوە.

(ئەنتۆنی بلینكن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ سەعیددا قسەی كرد، لە چاوپێكەوتنێكیشیدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرەی قەتەڕیدا وتی نیگەرانە سەبارەت بەم هەنگاوانە كە لەگەڵ دەستووری وڵاتەكەدا یەك ناگرنەوە.

چوار ڕۆژ دوای ئەوەی سەعید بڕیارەكانی ڕاگەیاند، تاوەكو ئێستا سەرۆك وەزیرێكی نوێی دەستنیشان نەكردووەو هیچ وردەكارییەكیشی نەداوە لەسەر ئەوەی چۆن دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ ئەو (30) ڕۆژەدا بكات كە تیایدا كارەكانی پەرلەمانی ڕاگرتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ