شەپۆڵی چوارەمی كۆڕۆنا دەگاتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆڵی چوارەمی كۆڕۆنا دەگاتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

 

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای كردووە، لە ئێستادا شەۆپڵی چوارەمی پەتای كۆڕۆنا خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە.

سندوقی (Gimbe) ئیتاڵی ئاشكراكردووە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا دەستی پێكردووە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش ئەوەی ئاشكرای كرد، شەپۆڵی چوارەمی پەتاكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەركەوتووە.

سندوقی Gimbe ئیتاڵی كە چاودێری وردی بارودۆخی پەتای كۆرۆنا دەكات بڵاویكردۆتەوە، لە نێوان (21 بۆ 27) ی تەمموز لە ئیتاڵیا زیادبوونێكی ئاشكرا بە ژمارەی گیان لەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا تۆماركراوە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانەوە.

ڕونیشكراوەتەوە، پێش ئەوەی بۆ ماوەی (15) هەفتە ژمارەیەكان بەردەوام لە پاشەكشەدا بوون، بەڵام تەنها هەفتەی پێشوو (64%) ژمارەی توشبووان زیادی كردووەو لە (19) هەزارو (390) توشبووەوە بۆتە (31) هەزارو (963) توشبوو.

سندوقەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری وردە (14.5%) زیادیان كردووە.

لەلایەكی ترەوە (ئەحمەد مونزری) بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای كردووە، بەهۆی نەوەی دەلتای كۆرناوە ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدان لە چەندین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر زیادی كردووە، ئەوەش نیشانەی دەركەوتنی شەپۆڵی چوارەمی پەتاكەیە.

مونزری جەختی لەوەشكردۆتەوە، ڕێژەی توشبووان لەناوچەكە لەچاو مانگی پێشتردا (55%) بەرز بۆتەوەو ڕێژەی گیان لەدەستدانیش (15%).

 

 

هه‌واڵی گرنگ