باشترین مۆبایلی هۆشمەند لەسەر ئاستی جیهان دیاریكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باشترین مۆبایلی هۆشمەند لەسەر ئاستی جیهان دیاریكرا

 

 

كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لەم دواییانەدا بەخشینی خەڵاتی باشترین مۆبایل بە سامسۆنگ گاڵاكسی (ئێس 21) (ئەڵترا 5G) ڕاگەیاند لە میانەی خەڵاتە جیهانیەكان بۆ ئامێرەكانی مۆبایل.

سامسۆنگ ئەم شانازیەی لە كۆنفرانسی ئامێرەكانی مۆبایلی جیهانی (2021) پێبەخشرا، كە ئەم بۆنەیە ساڵانە بەڕێوەدەچێت بۆبەرز نرخاندنی ئامێرو بەرنامەو خزمەتگوزاریەكان كە بەشداری دەكەن لە بەرەو پێش بردنی داهێنان لەم كەرتەدا لە ئاستی جیهاندا.

سامسۆنگ گاڵاكسی (ئێس 21) (ئەڵترا 5G) باشترین مۆبایلی هۆشمەند لە ڕێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكان كە لە (30) ی حوزەیراندا ڕێكخرا، ئەم مۆبایلە نازناوی باشترین مۆبایلی هۆشمەندی پێبەخشرا، كە سیستەمی كامێرای پرۆفیشناڵ و شاشەیەكی هۆشمەندی گەشی تێدایە، وایكرد بژاردەی پەسەند بێت بۆ بەكارهێنەران كە دەیانەوێت وێنەی زۆر باش بە وردەكاری ڕوون بگرن.

هەروەها یەكەم مۆبایلە لە زنجیرەی (ئێس S) بۆ پاڵپشتی كردنی پێنووسی (S)، بۆبەدیهێنانی ئاستێكی پێشكەوتوو بۆ بەكارهێنەرە تایبەتەكان، جگە لەو تایبەتمەندییانە، لە میانەی دیزاینی تەنك و كەشخەدێن، ئەم ئامێرە نوێنەرایەتی باشترین ئەندازیاری سامسۆنگ.

كۆمیتەی ناوبژیوانان ڕایانگەیاند: باشترین مۆبایلی هۆشمەندی ئەندرۆیدە كە تا ئێستا لە لایەن سامسۆنگەوە دروست كراوە، كە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندیدا دێت، لەوانە شاشەی ئەمۆلید (AMOLED) ناوازەو باشترین جۆری كامێراو چەندینی تر.

ئەم مۆبایلە لە ئاستی چاوەڕوانی بەكارهێنەرانە، هەر بۆیە خەڵاتی باشترین مۆبایلی هۆشمەند لە ساڵی (2021) دا بەدەستهێنا، هەروەها سامسۆنگ گاڵاكسی (ئێس 20) (ئێف ئی) لە پاڵاوتنەكانی كۆتایی ئەم پۆلێنەدا بوو، بۆ بەرز نرخاندنی ئەو تایبەتمەندیانەی بەكارهێنەران پەسەندیان كردووە لە زنجیرەی (گاڵاكسی ئێس 20)، لەوانە كامێرای نایاب كە بە زیرەكی دەستكرد كاردەكات و شاشەی (ئینفینیتی – یان Infinity-O) بەلەرەلەری (120) هێرتز، (ستیفانی چۆی) جێگری سەرۆكی باڵاو بەڕێوەبەری بازاڕكردن لە یەكەی كارەكانی ئامێرەكانی مۆبایل لە كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان ڕایگەیاند: ئێمە زۆر شانازی بەو ڕێزگرتنە دەكەین كە لە پۆلێنێكی پێشبڕكێكاری لەم جۆرەدا لە خەڵاتەكانی مۆبایلی جیهانی ئەمساڵ بەدەستمان ‌هێناوە.

سامسۆنگ مێژووییەكی درێژی هەیە لەپێشەنگیدا هێنان و ئێمە هەمیشە‌ هەوڵ دەدەین بۆ پێشكەشكردنی ئەو ئامێرانەی كە لە ئێستاو داهاتوودا لەجێی پێویستی بەكارهێنەرانمانن.

لەگەڵ بەردەوامی گەشەو فراوانبوونی پێداویستی هەمەجۆرو دینامیكی بەكارهێنەران، ئێمە پابەندین بە پێشرەوی كردنی گەشتی پەرەپێدانی ئەو ئامێرانەی كە لە سەرتاسەری جیهاندا بەكارهێنەران خۆشیاندەوێت.

(جۆن هۆفمان) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای (جی ئێس ئێم ئەی GSMA) سنووردار، ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە هەموو براوەكان و كاندیدەكانی خەڵاتی جیهانی مۆبایلی ساڵی (2021) دەكەین كە ئێمە ڕێكی دەخەین، چونكە سەركەوتوو بوون لە بەرجەستەكردنی بابەتی بۆنەی ئەمساڵی كاریگەری پەیوەندی و بەو بارودۆخە دژوارەی كە لە ماوەی (15) مانگی ڕابردوودا هەموومان ڕووبەڕووی بووینەوە، ئێستا گرنگە پێكەوە كاربكەین بۆچاودێریكردنی نوێگەری سەرسوڕهێنەرو كارا، كە (2) بنەمای گرنگن بۆ ئەم پیشەسازیەی ئێمە، جگە لە كاریگەری ئەرێنییان لەسەر جیهانی دەوروبەرمان.

 

هه‌واڵی گرنگ