لە عێراق (1%) ی هاوڵاتیان ڤاكسینی كۆڕۆنایان وەرگرتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە عێراق (1%) ی هاوڵاتیان ڤاكسینی كۆڕۆنایان وەرگرتووە

 

 

ڕوانگەیەكی جیهانی بڵاویكردۆتەوە، (12) وڵات لەجیهاندا پرۆسەی كوتانی هاوڵاتیانیان دژبە كۆرۆنا بەسستی بەڕێوەدەچێت و ڕێژەكەی (1%) تێپەڕ ناكات، داتاكانیش دەریانخستووە، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانە.

ماڵپەڕی ڕوانگەی (ئۆر ۆوڕڵد ئین داتا) بڵاویكردۆتەوە، جیاوازییەكی گەورە لەنێو وڵاتانی جیهاندا هەیە لەبارەی ئاستی پرۆسەی كوتان بەڤاكسینەكانی دژ بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژە بەوەكراوە، پرۆسەی كوتان دژبە پەتای كۆرۆنا لە 12 وڵاتی جیهان زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت كە بریتین لەوڵاتانی هایتی، باشوری سودان، توركمانستان، جەزائیر، مالی، بینین، بۆركیناڤاسۆ، چاد، مەدغەشقەر، غینیا، سوریا، عێراق و یەمەن.

بەگوێرەی ڕوانگەكە، لە هەر (100) هاوڵاتییەك لەو وڵاتانە، تەنها یەك كەسیان ژەمی یەكەمی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنای وەرگرتووە.

داتاكانی ئەو ڕوانگەیە شۆكهێنەر بووە بۆ ڕێكخراوەكانی تەندروستی لەجیهاندا، بەجۆرێك ئەوە دەركەوتووە كە هاوڵاتیانی كۆماری (كۆنگۆی دیموكراسی) لە كیشوەری ئەفریقیا تەنها لە (0.09%) دا ژەمی یەكەمی ڤاكسینەكەیان وەرگرتووەو تا ئێستاش هیچ هاوڵاتییەك ژەمی دووەمی ڤاكسینەكەی وەرنەگرتووە.

لەئێستادا جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ناسراوە بە (دەلتا) بەتووندی لەعێراق و ژمارەیەك وڵاتانی جیهان تەشەنەی كردووە، كە ئەوەش وایكردووە ڕۆژانە بەهەزاران كەس تووشی نەخۆشییەكە ببن و دەیان كەسی دیكەش گیان لەدەست بدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ