مزگەوتەکان لەمەترسیدان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مزگەوتەکان لەمەترسیدان

 

 

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئێستاداو پەرەسەندنە خێراییەکەی بەجۆرێکە بەری لێنەگیرێت لەماوەیەکی کەمدا کارەسات دەخوڵقێنێ و بەدڵنیایەوە زۆرێکمان لەیەکدی دادەبڕێنێ و ئەزیزان و خۆشەویستان و خودی خۆشمان لەدەست دەدەین.

خوای گەورە دەفەرموێت(ولاتقتلوا انفسكم )

یانیش دەفەرموێت( ولاتلقوا بایدیکم تهلکة)

ناکرێ خۆت دەستت هەبێت لە کوشتن و لەناوبردن و تیاچوونی خۆت٠

بەڵکو لەبری ئەوە خۆپاراستن و گرنگی بەخۆدان گرنکەو لەم دۆخەش دا واجبێکی شەرعی و تەندروستی و نیشتیمانیە٠

سەبارەت بەمزگەوتەکان بەداخەوە ئەوەی ئەم هەینیە لەمزگەوتێکی شاری هەولێر بینیم زۆر مەترسیدارە.

نەبوونی دەمامک و پاکژکەرەوەو ناخاوێنی شوێنی نوێژو تەوالێتەکان لەولاشەوە نزیکی و لێکخشاندن و کۆکەو هاتنی هەندێک نەخۆش بۆ مزگەوتەکان

لەگرنگترین ئەودیاردانەبوون کە لەو مزگەوتە بەدیمکرد٠

کەبەدڵنیاییەوە حاڵی مزگەوتەکانی دیکەش هەمان چەشنەو مەترسیدارو دۆخێکی نەخوازراوە.

هەموو ئەمانەش پێمان دەڵێت موسڵمانان گەربێت و لەخۆیانەوە دەست پێنەکەن و ڕێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێنەکەن

بەدڵنیاییەوە لەماوەیەکی نزیک دا بەبڕیارێک مزگەوتەکان دادەخەن.

ئەمە تەنها زانیاری نیە بەڵکو مەعلوماتیشە.

بۆیە لەپێناو مانەوەی مزگەوتەکان و دانەخستنیان گرنکە بەرلە هەموو کەس مامۆستایانی ئایینی بێنە سەر هێڵ و ڕێنمایی تایبەت بۆ نوێژ خوێنان دانێن

لانی کەم کەمامەو ئامێری دەستنیشانکردنی کۆرۆناو بەربڵاوی نوێژخوێنان و پاکو خاوێنێ مزگەوتەکان واجب کەن و دوعای دەست بەدەمو چاودا هێنان و نەخۆشەکان مەنع کەن.

لەسەروشیانەوە مزگەوتەکان بکرێتە سەرچاوەی هەڵمەتی تەندروستی و هانی هاوڵاتیان بدرێت بەرەو بنکە تەندروسیەکان بچن و خۆیان بکوتن.

لەدوای هەموو ئەمانە ئەوجا توکول کەین و پشت بەخودا ببەستین .

انشااللە خودا مزگەوت و ئایێن و گەل و نیشتیمانمان لەم نەخۆشیە کوشندەیە بەدوور دەکاو هەمووان ئەم دۆخەش تێدە پەڕێنین

چوونکە ئازیزمان ووتەنی هەموو نەخۆشیەک چارەسەری هەیەو دەخوازم خودا هەمووان لە دەردو ناخۆشی و نەخۆشی پارێزراوکات

 

 

هه‌واڵی گرنگ