بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد
سڵاو ڕێز ...
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی گیان سپاردنی چاكەخواز (خاتو حەمیدە موحەمەد) ڕێزدار
خوشكی بەڕێزتانم پێگەیشت بەم هەواڵە ناخ هەژێنە زۆر دڵگران بووین، بەم بۆنە خەمناكەوە بە ناوی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانم پرسەو سەرەخۆشی بە بەرێزتان و بنەماڵە نیشتمان پەروەرو سەنگین و بەڕێزەكەتان و تێكرای كەس و كارو دۆستان و خزمانی خوا لێ خۆشبێت ڕادەگەیەنین، هاوبەشی خەمتانین لەخودای گەورە داواكارین لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دوا كۆست و دوا ناخۆشیتان بێت، تەمەن درێژی بۆ تێكرای كەس و كاری دەخوازین، خودای گەورە دڵنەوایی و سێبوری هەموو لایەك بدات.
انا لله وانا الیە راجعون
براتان
باپیر كامەلا