بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ كەسێك گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ كەسێك گیانی لەدەستدا

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی سەرەكی باسرمە – شەقڵاوە ئۆتۆمبێلێكی ڤۆكس واگنی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی كۆنتڕۆڵی لەدەستداو پاش دەرچوونی لەشەقام وەرگەڕا، وەبەهۆی خێراییە زۆرەكەی پاش وەرگەڕان نەوەستاو دەستی كرد بەتەقلە لێدان بۆ نزیكەی (80) مەتر ئینجا وەستا.

بەداخەوە لەدەرئەنجامی ڕووداوەكە كەسێك گیانی لەدەستداو دوو كەسی تریش كە بۆ گەشت دەچوون زامدار بوون بەسەختی، زیانێكی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەكەو زەوییەكی كشتوكاڵی كەوت كە بەبرنج داچێندرابوو.

موقەدەم (فازڵ حاجی) نوسیویەتی، چوونە سەیران ئەو تیژڕۆیی كردنەی پێویستە ؟؟

تكایە پەند وەرگرن لەمەو لەدەیان و سەدانی بەرلەوە، كەبەهۆی تیژڕۆیی و گوێ نەدان بەیاساو ڕێنماییەكانی هاتووچۆ ماڵی خۆیان و خەڵكیان وێرانكرد.

 

هه‌واڵی گرنگ