بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین بەهائەددین – ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بابەت؛ بروسكەی ماتەمینی
برای ئازیزو بەڕێزمان جەنابی مامۆستا سەڵاحەددین بەهائەددین، بۆ بەجێهێنانی قەدەری ئیلاهی و گەڕانەوەی خوشكی ئازیزمان، بۆ بارەگای باری تەعالا خاتوو حەمیدە خانی خوشكتان، پرسەو سەرەخۆشی خۆم و هاوكارانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵەتان دەكەم، بەدڵ و كوڵ لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە و داواكارین، كە ئەو خوشكەمان، جێ و مەئوای هەمیشەیی بەهەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە الراجعون
یاسین مەحمود ڕەشید – سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی