سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو دەکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو دەکات

 

 

ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له‌ مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دواییی خاتوو حه‌میده‌ محه‌مه‌د به‌هائه‌ددینی خوشکی.

سه‌رۆکی حکومەت هاوخه‌می خۆی بە ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی گەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکومەت دەربڕی .

هه‌واڵی گرنگ