یٔه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢١/٧/٣٠ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائە‌ددین یٔه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی یٔیسلامیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو حه‌میده محه‌مه‌د به‌هائەددینی خوشکیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی یٔاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد.
بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هایٔه‌ددین و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی خێزان و که‌سوکاریان بدات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هایٔه‌ددین، سوپاسی بەرێز نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می و هاوبه‌شی له پرسه‌که‌یاندا.