بەناوی خوای مەزن و دلوڤان
برای خۆشەویستمان مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
بەداخ و پەژارەیەكی گەورەوە هەواڵی كۆچی دوایی (خاتوو حەمیدە موحەمەد) خوشكی بەڕێزتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خێزان و منداڵەكانی و دۆست و هاورێكانی دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواكارین ئەوە دوا ناخۆشیتان بێت و خوای گەورە سەبوری و ئارامی بخاتە نێو دڵ و دەرونتان و خوالێخوشبووش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه راجعون.
ئەنجوومەنی سەركردایەتی بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان
30/7/2021