ماڵپه‌ڕێكی ته‌كنۆلۆژیا چه‌ند رێگایه‌ك ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانی مۆبایله‌كه‌ت له‌ ژێرچاودێریدایه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ماڵپه‌ڕێكی ته‌كنۆلۆژیا چه‌ند رێگایه‌ك ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانی مۆبایله‌كه‌ت له‌ ژێرچاودێریدایه‌

ماڵپەرێکی تایبەت بەبوارەکانی تەکنەلۆژیا و زانیاری راپۆرتێكی بڵاوکردۆته‌وه‌، كه‌ له‌ ڕێگەی چەند ئاماژەیەکەوە بەبێ پەنا بردن بۆ بەرنامەی پێشکەوتوو کەسەکان دڵنیاببنەوە لەوەی کە تەلەفۆنەکانیان لە ژێر چاودێریدایە.
له‌ راپۆرتێكدا، ماڵپەری "عالەم ئەلتەقەنیات"ی میسری بڵاویکردەوە، لە ساڵانی ڕابردوو تەکەنەلۆژیا و زانستەکانی زانیاریی زۆر بەرەو پێشەوەچوون، بۆیە کەسانێکی زۆر گومانیان لەوە هەیە کە مۆبایلەکانیان لەژێر چاودێریدایە و سیخوڕی دەکرێت بەسەریانەوە.
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، بەچەند ڕێگەیەکی ئاسان و بەبێ ئەوەی پەنا ببرێت بۆ بەکارهێنانی بەرنامەی پێیشکەوتوو، دەتوانرێت لەرێگەی چەند ئاماژەیەکەوە بزانێت، کە تەلەفۆنەکەت سیخۆڕی بەسەرەوە دەکرێت و لەژێر چاودێریدایە.
لەمبارەیەوە ماڵپەرەکە چەند ئاماژەیەکی خستۆتەڕوو و، جەختیکردۆتەوە ئەگەر کەسێک لە مۆبایلەکەیدا ئەو ئاماژانەی بەدی کرد ئەو دەبێت دڵنیابێتەوە لەوەی کە مۆبایلەکەی لەژێر چاودێریدایە ئاماژەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
- بوونی ژاوەژاو و تێکەڵبوونی دەنگ لەکاتی پەیوەندیکردندا.
- مۆبایلەکە لەخۆیەوە دەکرێتەوە و، شاشەکەی ڕووناک دەبێتەوە بەبێ ئەوەی دەستکاری بکرێت.
- بارگاوی پاتری مۆبایلەکە زوو تەواو دەبێت.
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکە، کە ئەوەش ئاماژەیەکە، کە هەوڵدەدرێت فایلەکانی ناو مۆبایلەکەت بگوازرێتەوە بۆ ئامێرێکی دیکە.
- نامە شێوەی کۆد و ژمارە ئاراستەی مۆبایلەکەت دەکرێت، ئەوەش ئاماژەیەکە، کە کەسانێک هەن هەوڵی ئەوە دەدەن سیخوڕی بکەن بەسەرەتەوە .
له‌ راپۆرته‌كه‌دا ماڵپەڕەکە نوسیوێتی، دەبێت وەریابین لەکردنەوەی ئەو لینکانەی کە لە رێگەی نامەی smm وە پێمان دەگات، نابێت بەهەرەمەکی بکرێنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ