له كهناراوهكانی عومان، كهشتیهكی ئیسرائیلی هێرشی كرایه سهر، لهمابهرهیهوه وەزارەتی بەرگری بەریتانیا له راگهیهندراوێكدا زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند: لە نزیک کەناراوەکانی عومان، کەشتییەک کە خاوەندارییەکەی بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە، ھێرشی کراوەتە سەر و، لێکۆڵینەوەکانیش لەبارەی ھۆکاری ھێرشەکە دەستیان پێکردووە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاشكرایكردووه، ھێرشەکە لەکاتێکدا بووە، کە کەشتییەکە لە کەناراوەکانی تەنزنیاوە بۆ بەندەری فوجیرەی ئیمارات بەرێگاوە بووەو، ھیچ بارێکی تێدا نەبووە.
لهلایهكی تریشهوه، دەستەی بازرگانی دەریای بەریتانیا رایگەیاندووه، رووداوەکە لە درەنگانێکی شەوی پێنج شەممە لە دوورگەی موێیرەی عومان روویداوەو، پێناچێت کاری چەتەکانی دەریای بوبێت.