به‌هۆی كه‌می به‌ده‌مه‌وهاتنی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته پێشنیازی پێدانی پاداشتی كردووه بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك، ئه‌گه‌ر ڤاكسین وه‌ربگرێت، چونكه له ئێستادا رێژه‌ی توشبووان بە ڤایرۆس لە جۆری ده‌لتا به‌رزبۆته‌وه.
بە مەبەستی هاندانی ئەو هاوڵاتیانەی کە تا ئێستا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، حکومەتی ئەمریکا بڕی ١٠٠ دۆلار وەک پاداشت دەداتە ئەوانەی ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی بۆ بەرپرسە ناوخۆیی و حکومەتە خۆجێییەکانی وڵاتەکەی کردووە، هانی زیاتری هاوڵاتیان بدەن تا رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیاتر ببێت و، ئەمریکا بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵ ببێت.
جێگه‌ی باسه، پێدانی ئەو پاداشتە لەکاتێکدایە، پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا خاو بۆتەوەو، لەگەڵیشدا رێژەی توشبوون بەو ڤایرۆسە لە جۆری ده‌لتا جارێکی تر به‌رزبۆته‌وه.
لە ئەمریکادا لە کۆی ٣٣٠ ملیۆن کەس ١٦٤ ملیۆنیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.