تەندروستی جیهانی: دوو هەفتەی تر توشبووانی كۆرۆنا دەگەنە 200 ملیۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی جیهانی: دوو هەفتەی تر توشبووانی كۆرۆنا دەگەنە 200 ملیۆن

رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەوە دەكاتەوە، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەگەنە 200 ملیۆن كەس لە جیهاندا.


تیدروس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، لەماوەی چوار هەفتەی رابردوودا ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا 80% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.


رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی نەوەی دەلتای ڤایرۆسەكەوەیە كە لانیكەم لە 132 وڵاتی جیهان تۆمار كراوە، هەروەها تائێستا نیوەی وڵاتانی جیهان رێژەی كوتانی هاوڵاتیان بە ڤاكسینەكان تێیاندا تەنها 10%یە، لەكاتێكدا كەمتر لە چارەكێكی ئەو وڵاتانە گەیشتونەتە 40% و بەشێك لە وڵاتانیش گەیشتونەتە 70%.


بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، زۆر دورن لەو ئامانجەی كە هەوڵیان بۆ دەدا، ئەویش ئەوەیە كە 70%ی دانیشتوانی جیهان تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بە ڤاكسینەكان بكوترێن.

 

هه‌واڵی گرنگ