دوای كشانهوهی هێزهكانی ئهمریكاو ناتۆ له ئهفغانستان، تاڵیبان هێرشهكانی چڕكردهوه و، توانی روبهرێكی فراوانی ئهو وڵاته كۆنتڕۆڵ بكات، ئهمڕۆ سوپای ئەفغانستان کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەیەکی گرنگی لە ژێر دەستی چەکدارانی تاڵیبان ڕاگەیاند.
له راگهیهندراوێكدا، وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان بڵاویكردهوه، سوپای وڵاتەکەیان توانیوویانە ناوچەی گوزارا سەر بە ویلایەتی ھەرات کۆنترۆڵ بکەنەوە، کە ماوەیەک بوو لەلایەن چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکەدا، زیاتر لە ١٠٠ چەکداری تاڵیبان کوژراون و برینداربوون.
جێگهی باسه، پێکدادانی سوپای ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامەو، تاڵیبان ھەوڵ دەدات تەواوی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات و، کشانەوەی ئەمریکاش لەو وڵاتە بۆتە ھۆی لاوازبوونی تواناکانی سوپای ئەفغانستان بەرامبەر تاڵیبان.